بەغداد ڕەزامەندیدا بەشە بەنزینی سلێمانی زیادبكات

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، “بەغداد ڕەزامەندیدا بەشە بەنزینی نۆرماڵ بۆ پارێزگای سلێمانی زیادبكات و جەختیشدەكاتەوە بەزارەكی بەڵێنەكە دراوە و ئەمشەو لەگەڵ وەزیری نەوت پەیوەندیدەكات سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی ناردنی بەنزینی نۆرماڵ و زیادكردنی بڕەكەی”.

د. بڕیار ڕەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سێ مانگ لەمەوبەر لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق گفتوگۆمانكرد كە بەشە بەنزینی سلێمانی زیادبكرێت، ئەمڕۆ یەكشەممە ئاگاداركراینەوە كە بەزارەكی ڕەزامەندییەكە دراوە.

ئاشكرایكرد، “پێشتر 360 هەزار لیتر بەنزینی ڕۆژانە بۆ سلێمانی تەرخانكراوە و ڕەزامەنديی دراوە 180 هەزار لیتری دیكە زیادبكرێت كە ئەوەش كاریگەريی لەسەر هەرزانبوونی نرخەكەی دەبێـت، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە ناردنی بەنزینی نۆرماڵ ڕاگیراوە بەڵێندراوە ناردنی بەنزینی نۆرماڵ دەستپێبكاتەوە و ئەمشەو لەگەڵ وەزیری نەوت گفتوگۆ لەو بارەیەوە دەكەم”.

بابەتی پێشتر

لیستەر سیتی 2-2 برێنتفۆرد

بابەتی دواتر

چوار یاریزانی ڕیاڵ مەدرید ژمارەی درێسەکانیان گۆڕیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share