چوار خواردن بۆ زیادكردنی پرۆتین و رزگاربوون لە چەوری

چوار جۆر خۆراك هەن كە بڕی پێویست پڕۆتینی باش بە جەستە دەبەخشن و هاریكاردەبن لە كەمكردنەوەی كێش، وەك ئەوەی شارەزایەكی بەناوبانگی خۆراك ئاماژەی پێدەدات.

وەك زانراوە پێویستە سیستمی هاوسەنگی خۆراك بڕی گوجاو لە سەرچاوە خۆراكییەكانی تێدابێت، بەپێی شارەزایەك هەریەك لە ماسی، نیسك، ماستی یۆنانی و تۆفۆ (جۆرە خۆراكێكی كۆرییە) بڕی پێویست لە پڕۆتینیان تیایە و هاریكار دەبن لە رزگاربوون لە چەوری.

دكتۆر مایكڵ موسلی، شارەزای بەناوبانگی خۆراك و ئەستێرەی بەناوبانگی تەلەفزیۆنی باس لە ژمارەیەك لە سەرچاوەكانی پرۆتین دەكات، كە خودی خۆی پشتیان پێدەبەستێت، بۆ هاوسەنگ كردنی سیستمی خۆراكی.

رۆژانە 100 گرام پرۆتین
دكتۆر موسلی دەڵێت، دەتوانرێت پرۆتین بخرێتە ناو سەرجەم ژەمەكانەوە، بە جۆرێك وەرگرتنی نزیكەی 20 گرام و زیاتر لە هەر ژەمێكدا لەڕێی ماسی و بڕێكی كەم لە گۆشتەوە.

ماسی و تۆفۆ
ئەو شارەزایە پێیوایە لەكاتێكدا دژواربوو رۆژانە سیستمێكی گونجاوی خۆراك پەیڕەوبكرێت، دەتوانرێت هەفتانە لانیكەم سێ جار ماسیی دەوڵەمەند بە چەوری بخورێت. وەك هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی خواردنی گۆشت و، دەشكرێت تۆفۆ وەك جێگرەوەی گۆشت بخورێت و بەكاربهێندرێت.

نیسك و ماستی یۆنانی
دكتۆر موسلی دەڵێت، نیسك یەكێكە لە سەرچاوە خۆراكییە گرنگەكان، هەرزانە و پڕە لە ریشاڵ و پرۆتین. هەروەك دەتوانرێت بە چەندین شێوازی جۆراوجۆر ئامادەبكرێت و بخورێت. ماستی یۆنانیی پڕچەوریش ژەمێكی بەیانیانی نایابە، دەكرێت لەگەڵ خۆراكی دیكەی وەك گوێز و زەیتون بخورێت، روونیشیدەكاتەوە، ماستی یۆنانی بەوە لە ماستی ئاسایی جیادەكرێتەوە كە پڕۆتینی زیاتری تیایە.

پێچەوانەی كاربۆهیدرات و چەورییە
بەپێی وتەی ئەو شارەزایە، بەدەستهێنانی بڕی پێویستی پڕۆتینی باش، بۆ كەسێك ئەگەر بیەوێت كێشی دابەزێنێت بڕی پێویست بۆ هەر ژەمێك نزیكەی 20 گرامە، كە دەتوانرێت لە هێلكە یان ماسی یان گۆشت یان نیسك یاخود تۆفۆ بەدەستبهێنرێت، بەتایبەت كە كاریگەرییەكەی پێچەوانەی كاربۆهیدرات و چەورییە و جەستە كەڵەكەی ناكات.

 

بابەتی پێشتر

گەڕان بەدوای تەرمی ئەو گەنجەی دوێنێ‌ لە دەربەندی رانیە خنكا بەردەوامە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: لە بواری بە دیجیتاڵکردندا سوودمان لە ئەزموونی ئیستۆنیا بینیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share