قوباد تاڵەبانی: لە بواری بە دیجیتاڵکردندا سوودمان لە ئەزموونی ئیستۆنیا بینیوە

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئیستۆنیا هاوكار و پشتیوانمان بووە و لە بواری بە دیجیتاڵکردنی کاروباری حکومەت سوودمان لێوەرگرتوون.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی حکومەت، پێشوازیمان کرد لە هاننۆ پیڤکۆر وەزیری بەرگری ئیستۆنیا. تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان کرد لە بواری سەربازی و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، “ئیستۆنیا لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە چێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش هاوکار و پشتیوانمان بووە، لەم چێوەیەدا داوامانکرد پشتیوانییەکانی ئیستۆنیا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام بێت”.

نەک تەنھا لە بواری سەربازی، بەڵکو لە بواری بە دیجیتاڵکردنی کاروباری حکومەت سوودمان لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئەو وڵاتە بینیوە. داوامانکرد پەیوەندییەکانمان لە بوارەکانیتریش بەهێزتر بکەین، وەك ئەوەی جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی حكومەتی هەرێم: نازانم حكومەتی هەرێم دەبێت چیتر بكات بۆ ئەوەی بەغداد مووچە بنێرێت

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم هەموو شتێكی پێویستی رادەستی حكومەتی عێراق كردووە، بەڵام بەغداد پابەندی…
Total
0
Share