تەندروستیی جیهانی: لە سەدا 60ی ئەوروپا کێشەی قەڵەوییان هەیە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا لەبارەی بڵاوبوونەوەی “پەتا”ی قەڵەوییەوە لە ئەوروپا هۆشداریی دا، ساڵانە دەبێتە هۆی مردنی زیاتر لە 1.2 ملیۆن کەس.

لقی ئەوروپیی ڕێکخراوەکە 53 وڵات لەخۆدەگرێت و ڕایگەیاندووە، “ڕێژەی کێشی زیاد و قەڵەوی لە سەرجەم ناوچەکاندا گەیشتووەتە ئاستی بڵاوبوونەوەی پەتایی و زیاتریش دەبێت”.

بەپێی ڕێکخراوەکە، چواریەکی پێگەیشتووانی ئەوروپا بەدەست قەڵەویی زیادەڕەوانەوە دەناڵێنن، ئەمەش دەیکاتە دووەمین وڵات لە بەرزیی ڕێژەی قەڵەویدا پاش ئەمریکا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، 1.2 ملیۆن کەس ساڵانە بەهۆی قەڵەوییەوە گیانلەدەست دەدەن، ئەمەش دەکاتە زیاتر لە 13 لە سەدی مردن لە ناوچەکەدا.

بەپێی تەندروستیی جیهانی، قەڵەوی دەبێتە هۆکاری 13 جۆری جیای شێرپەنجە و ئەگەری هەیە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ساڵانە بەرپرسبێت لە نزیکی 200 هەزار حاڵەتی شێرپەنجە.

ڕێکخراوەکە هۆشداریداوە، “چاوەڕواندەکرێت ئەم ڕێژەیە لە ساڵانی داهاتوودا بەرزتر ببێتەوە”.

یەکێک لە سەرژمێرییە گشتگیرەکانی ڕێکخراوی ناوبراو کە بەروارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2016، دەریخستووە لە سەدا 60ی پێگەیشتووان و یەک لە هەر سێ منداڵێک (لە سەدا 29 کوڕان و لە سەدا 27 کچان) لە ئەوروپا بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن.

جێی ئاماژەیە، لە ساڵی 1975دا ئەم ڕێژەیە لە سەدا 40 بووە.

لەوساوە ڕێژەی قەڵەوی لای پێگەیشتووان لە سەدا 138 زیادیکردووە، هەروەها لە ساڵانی 2006 بۆ 2016 زیادبوونەکە بە ڕێژەی لە سەدا 21 بووە.

ڕێکخراوەکە ڕوونیکردووەتەوە، بەم دواییانە نەخۆشیی کۆرۆنا و کەرەنتینە و ناچاربوون بە مانەوەی زۆر لە ماڵەوە، بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هۆکاربوون لە بەرزبوونەوەی ئەم ڕێژەیەدا.

بابەتی پێشتر

سیمیۆنی لە هێڵی سوورەوە نزیکە و چارەسەر چامپیۆنزلیگە

بابەتی دواتر

یەبەشە: هێرشەکانی عێراق بۆسەر شەنگال بە فەرمانی تورکیا و هاندانی پارتییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share