وەزارەتی دارایی بۆ ئێستا: هێشتا پارەی مووچەمان بەدەست نەگەیشتووە

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هێشتا ئەو پارەیەیان بەدەست نەگەیشتووە، کە دوێنێ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی بۆ هەرێمدا.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “هێشتا پارەکەمان لە بەغدادەوە بەدەست نەگەیشتووە و نازانین کەی دەگات، بەڵام هەر کە گەیشت رایدەگەیەنن”.

هونەر جەمال وتیشی، “ئەگەر ئەمڕۆ پارەکە بگات، هەر ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە ناکرێت، ئەوەش بەهۆی ئەو رێکارانەی لە وەزارەتی دارایی و بانکەکانەوە دەگیرێنەبەر”.

رۆژی سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند،  بەشێک لە پشکی هەرێمی کوردستانیان لە بودجەی عێراق ناردووە بۆ هەرێم، وەزارەتی دارایی هەرێمیش رایگەیاند، “لەگەڵ گەیشتنی پارەکە خشتەی مووچە بڵاودەکەنەوە”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی بودجە و بەنزین دەکات

بابەتی دواتر

دەزگای ئاسایش دەستیگرت بەسەر بڕێکی زۆر دراوی ساختەدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار گەیشتە 155 هەزار دینار

ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی تۆماركرد. بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی…
Total
0
Share