دوای ڕۆشتنی ئیکسۆن مۆبیل عێراق دەیەوێت کۆمپانیایەکی دیکەی ئەمریکی شوێنیبگرێتەوە

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دەیانەوێت کۆمپانیایەکی ئەمریکی دیکە وەک شوێنگرەوەی ئیکسۆن مۆبیل بهێنێتە عێراق، دوای ئەوەی کۆمپانیای ئیکسۆن دەڕوات.

ئیکسۆن مۆبیل لە ساڵی 2019 بەشداریکرد لە پرۆژەیەکی پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی نەوتدا لە عێراق بەبڕی 53 ملیار دۆلار، ئێستا دەیەوێت پشکەکانی کە دەکاتە 32.7% لە ڕۆژئاوای قەرنەی 1، کە یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی عێراق.

کازمی لە لێدوانێکدا بۆ ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنوسان لە واشنتن دوای گفتوگۆکانی لەگەڵ جۆ بایدن وتی، “ئیکسۆن مۆبیل بەدواداچوون بۆ ڕۆشتنی لە عێراق دەکات، بەهۆی بابەتە پەیوەندیدارەکان بە کارگێڕی و بڕیارە ناوخۆییەکانییەوە بەک بەهۆی بەرودۆخی عێراقەوە”.

وتیشی، “لە ئەگەری ڕۆیشتنی ئیکسۆن مۆبیل، هیچ کۆمپانیایەکی دیکە وەک شوێنگرەوەی دانانێین جگە لە کۆمپانیایەکی ئەمریکی دیکە”.

لە مانگی نیسانی ڕابردوودا ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی نەوت گفتوگۆکانیان لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا دەستپێکردووە، بۆ کڕینی پشکەکەی ئیکسۆن مۆبیل لە کێڵگەی ڕۆژئاوای قەرنەی 1.

ئیکسۆن مۆبیل لە کانونی دووەمی 2010دا گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی باشوور بۆ دووبارە ئامادەکردن و پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی قەرنەی 1 واژووکرد.

بڕی نەوتی یەدەگی کێڵگەکە دەگاتە 8.7 ملیار بەرمیل.

دڵنیایی کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت بۆ عێراق گرنگیی تایبەتی هەیە، بەهۆی ئەوەی عێراق دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە ڕێکخراوی ئۆپیک، هەروەها 95%ی داهاتی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت.

بابەتی پێشتر

گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان لە بارزان خنکا

بابەتی دواتر

زیاتر لە سێ هەزار توشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
5
Share