نەوت بۆ نزمترین ئاستی پێنج هەفتە دابەزی

نرخی نەوتی خاو گەیشتووە بە ئاستێك كە نزمترینی پێنج هەفتەی رابردووە و ئەمریكا و چین هۆكارن.

لە دوێنێوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوت لەسەر ئاستی جیهان پاشەكشەیان كردووە و بەرمیلێك نەوت لە جۆری برێنت بە 75 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە 71.60 دۆلارە.

دابەزینی نرخی نەوت و ناسەقامگیریی بازاڕ، دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆكار، یەكەمیان بڕیارەكەی بانکی ناوەندیی ئەمریکایە لەبارەی بەرزکردنەوەی سوودی بانکییەوە، كە دەبێتە هۆكارێك بۆ لاوازبوونی چالاکییەكانی ئابوری و سەرئەنجام ئەوەش دەبێتەهۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو، بەو پێیەی بەشێك لە پیشەسازییەكان پشت بە نەوتی خاو دەبەستن.

چین هۆكاری دووەمی دابەزینی نرخی نەوتە، بەو پێیەی گەورەترین بەكاربەری وزەیە لەسەر ئاستی جیهان و گەورەترین كڕیاری نەوتیشە، كەمبوونەوەی بەشێك لە چالاكییەكانی پیشەسازی لەو وڵاتەدا، هۆكارێكی كاریگەرە بۆ كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو.

لە 24ـی ئازاری رابردووەوە، ئەو نرخەی ماوەی دوو رۆژە بۆ نەوت دیاریكراوە نزمترینە و دووەمین جارە لە ئەمساڵدا نرخی نەوت بۆ ئەو ئاستە داببەزێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی ئێران دەچێتە سوریا

بابەتی دواتر

رووداوێكی هاتوچۆ لە ئاكرێ روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو لەسەر ئاستی جیهان بەرزبووەوە و پەیوەستە بە پاشەكشێی دۆلارەوە. ئەمڕۆ سێشەممە بەهای گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی…
Total
0
Share