نەوت زیاتر لە دۆلار و نیوێك دابەزی

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان جارێكی دیكە دابەزی و بەیانی ئەمڕۆ هەر بەرمیلێك زیاتر لە یەك دۆلار و نیو دابەزی.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكان و دەستپێكی مامەڵەكانی ئەم هەفتەیە، نرخی نەوت دابەزی و یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیكەی 68.90 مامەڵەی پێوەكرا، هەر بەرمیلێك زیاتر لە 1.80 دۆلار لە نرخەكەی دابەزیوە.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی تەكساسی ئەمریكاش بە نزیكەی 66.50 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و لە هەر بەرمیلێكدا 1.80 دۆلار نرخەكەی دابەزی.

ئاژانسی ڕۆیتەرز هۆكاری دابەزینی نرخی نەوتی بۆ بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە چین گەڕاندووەتەوە، كە بووەتە هۆكاری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، ئەمە جگە لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرزشکارێکی ‌‎13‎ ساڵان سەرنجی جیهان بەلای خۆیدا رادەکێشێت

ڤایڤهاب سوریاڤانشی، ئەو وەرزشکارەیە کە بەهۆی ‏لێهاتووییەکەیەوە سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا راکێشاوە، بەجۆرێک لەلایەن ‏دەوڵەمەندترین یانەی هیندستانەوە گرێبەستێکی…
زیاتر ببینە

لە نێوان باجی ئۆتۆمبێل و کشانەوەی سەربازی؛ ترەمپ فشارەکانی بۆ سەر ئەوروپا توندتر دەکات

لە هەنگاوێکی کتوپڕدا کە هاوسەنگییە سەربازییەکانی کیشوەری ئەوروپا دەگۆڕێت، ئەمریکا پرۆسەی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە وڵاتانی ئەوروپا…
Total
0
Share