33 ساڵ بەسەر داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر داگیرکردنی کوەیت لەلایەن رژێمی پێشووی عێراق تێدەپەڕێت، کە دوای حەوت مانگ، هاوپەیمانان بەهێزی سەربازیی عێراقیان لە کوەیت دەرکرد.

بەرەبەیانی رۆژی دووی مانگی ئابی 1990، رژێمی پێشووی عێراق بە سەرۆکایەتیی سەدام حسێن هێرشی بۆ سەر کوەیتی دراوسێی دەستپێکرد و بە ماوەی دوو رۆژ و تاکو چواری ئاب، تەواوی خاکی کوەیتی کۆنترۆڵکرد و بەنیازبوو پەلاماری بیرە نەوتەکانی سعودیەش بدات، بەڵام بەهۆی ئۆپەراسیۆنێکی تاکلایەنەی ئەمریکا، کە دواتر بە قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی کوەیت ناسرا، ئەو نیازە شکستی هێنا.

سەرباری داوای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ کشانەوە لە کوەیت، بەڵام رژێمی پێشووی عێراق لە کوەیت نەکشایەوە، هەربۆیە هاوپەیمانان کە لە 34 وڵات پێکهاتبوون، لە رۆژی 17ی کانوونی دووەمی 1991، بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا و سعودیە، ئۆپەراسیۆنی زریانی بیابانی دەستپێکرد و لە 28ی شوبات کوەیت لە دەستی عێراق دەر‌‌‌هێندرا.

بابەتی پێشتر

سەرۆک وەزیرانی سوید: یاساکانی سوید لەلایەنی دەرەکییەوە بۆ ئامانجی سیاسیی قۆستراوەتەوە

بابەتی دواتر

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share