سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی: بە گەیشتنی پارەكەی بەغداد راستەوخۆ خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، تا وەكو ئێستا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە عێراقەوە رەوانەی هەرێم نەكراوە و چاوەڕواندەكرێت سبەی پارەكە بگاتە هەرێمی كوردستان.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە، تا كۆتایی دەوامی فەرمی پارەكە نەگەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و چاوەڕواندەكرێت سبەی پارەكە بگاتە هەرێمی كوردستان و راستەوخۆ خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت.

كەمێك پێش ئێستا محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانمان رەوانەكرد.

بابەتی پێشتر

سەرۆک وەزیرانی عێراق: بەشێک لە پشکی هەرێمی کوردستانمان نارد

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: نامانەوێت هیچ بڕیارێک لە دەرەوەی کۆدەنگیی نیشتمانی بدەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share