بە تۆمەتی دزینی پارە و مۆبایل و کەلو پەلی ئەلیکترۆنی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

لە راپەڕین، بە تۆمەتی دزینی پارە و مۆبایل و کەلوپەلی ئەلیکترۆنی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین تۆمارکرد، کە بە وتەی خۆی دوکانی فرۆشتنی مۆبایل و کەلوپەلی ئەلیکترۆنی هەیە و دزی لە دوکانەکەی کراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاری وورد سەبارەت بە رووداوەکە”.

باس لەوەش دەکات،” لە ماوەی کەمتر لە (24) کاتژمێر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی نا بە تاوانەکەیدا، لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی (443) بەبڕیاری دادگا راگیراوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ چەند سه‌ر ئاژه‌ڵێک دوو کەس ده‌ستگیركران

پۆلیسی سلێمانی، دەستگیرکردنی دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئاژەڵ رادەگەیەنێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای‌…
Total
0
Share