لە ماوەیەکی کەمدا کێشەی بەنزین چارەسەردەبێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاشکرایدەکات لە ماوەیەکی کەمدا کێشەی گرانبوونی نرخی بەنزین چارەسەردەکەن.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە چەند رۆژی رابردوودا هەوڵەکان بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمیی بەنزین چڕکراونەتەوە و دوای رێگەپێدان لە 30ی تەمموز بۆ هاوردەکردنی بەنزین لەلایەن  كۆمپانیاکانەوە، مانگانە 71 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ ناو هەرێمی كوردستان هاوردە دەکرێت و لە ماوەیەكی زۆر كەمدا گرفتی كەمیی بەنزین چارەسەر دەكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەهۆی ئەوەی حكومەتی عێراق لە 10 ی تەمموز پشكی هەرێمی كوردستانی لە پێدانی بەنزین بڕیوە، قەیرانی كەمیی خستنەڕووی بەنزینی لێکەوتووەتەوە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی خواست لەسەر بەنزین”.

هەرێمی كوردستان رۆژانە پێویستیی بە 3 بۆ 3.5 ملیۆن لیتر بەنزین هەیە، دوای هاوردەکردنی بەنزین کێشەی کەمبوونەوەکەی روو لە چارەسەركردن دەكات.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر ئۆتۆمبێلێکی دزی لە سلێمانی دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی تەمموزدا زیاتربووە لە هەشت ملیار دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیزای ئێران ڕاگیرا

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لەژێر ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتەدا بۆ ماوەی 15 ڕۆژ پێدانی ڤیزای…
Total
0
Share