پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ”.

ئاشکراشیکرد، “بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەولێر:43 پلەى سیلیزى، سلێمانی:41 پلەى سیلیزى، دهۆک:42 پلەى سیلیزى، کەرکوک:47 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە:45 پلەى سیلیزى، زاخۆ:43 پلەى سیلیزى، سۆران:42 پلەى سیلیزى و لە گەرمیان:49 پلەى سیلیزى دەبن”.

بابەتی پێشتر

گەنجینەیەکی نهێنیی ئۆتۆمبێلە شاهانەکان لە بەغداد لە ژێر زەویدایە

بابەتی دواتر

لە هەولێر بەنزین بە بڕێکی دیاریکراو دەدرێت بە شۆفێران و هیچ شۆفێرێک لەو بڕە زیاتری پێنادرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share