لە هەولێر بەنزین بە بڕێکی دیاریکراو دەدرێت بە شۆفێران و هیچ شۆفێرێک لەو بڕە زیاتری پێنادرێت

لە شاری هەولێر پێدانی بەنزین بە شۆفێران سنووردارکراوە و بەپێی بڕیارێک هەر شۆفێرێک مافی نییە لە رۆژێکدا لە 40 لیتر بەنزین زیاتری پێبدرێت.

سالار محەمەد رەمەزان سەرۆكی لیژنەی بەدواداچون و دابەشكردنی بەنزین، ئاگادارییەکی ئاراستەی بەنزینخانەکان کردووە و دەڵێت، “هەر ئۆتۆمبێلێک بە بڕی 30 هەزار دینار بەنزینی بۆ دابیندەکرێت کە دەکاتە 40 لیتر و ئەو بڕیارەش لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت”.

لە ئاگادارییەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەر بەنزینخانەیەک سەرپێچی بکات و لەو بڕە زیاتر بدات بە بەنزینخانەکان رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەکرێتەوە و لێپرسینەوەی لێدەکرێت، بەنزینی پێنادرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامی بەرایی دەنگدانی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕادەگەیەندرێت

لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە ئەنجامی بەرایی دەنگدانی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕادەگەیەندرێت. ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان…
Total
0
Share