ماهیر حەسەن، ئەحمەد جۆڵا و رێشان حەمۆ پێکەوە لە فیلمێکی سینەماییدا بەشداریدەكەن

دەست بە بەرهەمهێنانی فیلمێكی سینەمایی نوێ دەكرێت كە تیایدا هەریەك لە ماهیر حەسەن، ئەحمەد جۆڵا و رێشان حەمۆ بەشدارن.

فیلمی ‘خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا’دا لە بەرهەمهێنانی سۆپرۆدەکشن و، نواندنی چەند ئەکتەرێکی دیاری وەک (ماهیر حەسەن، ئەحمەد جۆڵا، رێشان حەمۆ، سروشت کامەران، سیروان جەمال، شوان کەریم و ژاڵە رەسوڵ)ە کە رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. هەروەها لە دەرهێنانی شوان عەتوف دەبێت و کاری سینەماتۆگرافی لەلایەن ئاوات شەریف دەبێت و وێنەگرتنی سبەی 1ی ئاب لە سلێمانی دەستپێدەكات.

‏‎‏‎ فیلمەكە بە کامێرای ئەلێکسا 35ی کۆمپانیای Arri وێنە دەگیرێت، کە نوێترین ئامێری وێنەگرتنی سینەماییە و بۆ یەکەمجار لە عێراق و کوردستان بەکاردێت کە بە کوالیتی 4.6K وێنەدەگرێت.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

بابەتی دواتر

سێ كەس بەتۆمەتی هۆكاری مردنی هونەرمەندە میللییەكەی هەولێر دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share