بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر ئاستێکی باڵا یەکێتی و پارتی لە دەباشان کۆببنەوە.
(كەمێك پێش ئێستا) بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی دیموكراتی كوردستان لە دەباشان دەستیپێكرد.
كۆبوونەوەكە سێیەمی نێوان هەردوولایە كە لەماوەی كەمی رابردوودا تایبەت بە دۆخی حكومڕانی، سیاسی و ئابوریی هەرێمی كوردستان و عێراق و پرسی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەڵبژاردن لە هەرێم ئەنجامدەدرێت.