وەزارەتی ناوخۆ داوایەك ئاڕاستەی هاوڵاتییانی هەولێر دەكات

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی كەوتنەخوارەوەی چەند موشەكێك لە شاری هەولێر بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، “بەداواچون و لێکۆڵینەوەی ورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستی پێکردووە.”

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان داوا هاوڵاتییانی شاری هەولێر دەكات لەو شوێنانە دووربکەنەوە كە بوونەتە ئامانجی موشەكەكان و لە ماڵەکانیان بمێننەوە “تا دواتر زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە.”

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:-

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کاتژمێر 9:30 ئەمشەو دووشەممە 2021/2/15 چەند مووشەکێک ئاراستەی شاری هەولێر و دەوربەری كران و بەر چەند شوێنێک کەوتن. لە ئەنجامدا بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، چەند کەسێک برینداربوون. بەداواچون و لێکۆڵینەوەی ورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستی پێکردووە.

داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر دەکەین لەو شوێنانە دووربکەنەوە و لە ماڵەکانیان بمێننەوە تا دواتر زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە پێشمەرگەیەکی شەهید کردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند، کە ڕۆژێک پێش جەژنی ڕەمەزان پێشمەرگەیەکی شەهید کردبوو. لە ڕاگەیەندراوێکدا دژەتیرۆر ئاشکرایکردووە،…
Total
0
Share