پۆڵەندا ترسی لە هەڵسوكەوتی چەكدارانی ڤاگنەر هەیە

سەرۆک وەزیرانی پۆڵندا دەڵێت، چەکدارانی ڤاگنەر یارمەتی کۆچبەرانی نایاسایی دەدەن کە لە سنوورەکانی بیلاڕوسیاوە بچنە ناو خاکی پۆڵەندا.

ماتیوش مرۆڤێتسکی، سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا رۆژی شەمە نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە زیاتر نزیکبوونەوەی چەکدارانی گروپی ڤاگنەر لە وڵاتەکەیەوە لە رێگای خاکی بیلاڕووسیاوە.

سەرەتای مانگی تەمموز، وڵاتی پۆڵەندا زیاتری لە 1000 سەربازی رەوانەی سنوورەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی کرد لە نێو زیادبوونی نیگەرانییەکانی سەبارەت بە بوونی چەکدارانی ڤاگنەر.

مرۆڤێتسکی هۆشداریدا کە بارودۆخەکە تادێت زیاتر مەترسیدارتر دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی “چەکدارانی ڤاگنەر لەسەر سنوورەکانی بە جلی پاسەوانی سنووری بیلاڕوسیاوە یارمەتی کۆچبەران دەدەن تا بچنە ناو خاکی پۆڵەندا”.

لەهەمان کاتیشدا ئەو سەرۆک وەزیرانە ئەوەشی وت کە هەندێک لە چەکدارانی ڤاگنەر خۆیان بە کۆچبەر دەردەخەن و دەیانەوێت بچنە ناو پۆڵەنداوە و تا ببنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی پۆڵەندا.

گروپی چەکداری ڤاگنەر، کە سوپایەکی تایبەتی ناحکومییە و بنکە سەرەکییەکەی لە وڵاتی روسیایە، مانگی رابردوو سەرجەم چەکدارەکانی لە ئەوروپا بەرەو ناو خاکی بیلاڕوسیا کشاندەوە دوای ئەوەی یەڤگێنی پریگۆژن، سەرۆکی گروپەکە یاخبوونێکی سەربازی لە وڵاتی روسیا ئەنجامدا، بەڵام سەرکەتوو نەبوو.

بابەتی پێشتر

تۆمەتباری کوشتنی کەسێک لە مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا لە سلێمانی كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share