عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەبێ هۆكار و روونكردنەوە نرخی یەك لیتر بەنزین لە هەولێر 350 دینار گرانكراوە و رێگانادرێت بەنزینیش هاوردەبكرێت.
راشیگەیاند، هەمان بڕی پێشتر نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەكان دابینكراوە و ناكرێت حكومەت لێپێچینەوە نەكات كە نرخی یەك لیتر بەنزین لە ماوەیەكی كەمدا 350 دینار گرانبكرێت.
ئاشكراشیكرد، پێشتر نرخی یەك لیتر بەنزین 750 دینار بووە ئەمڕۆ نرخی یەك لیتر بەنزین كراوەتە هەزار و 100 دینار، بۆیە پێویستە بەدواداچوون بكرێت و نرخی بەنزین دابەزێندرێت و وتیشی، “ئەمڕۆ یەك بەرمیل نەوتی سپی لە سلێمانی بە 125 هەزار دیناربووە، بەڵام لە شاری هەولێر بە 147 هەزار دیناربووە.