بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، 11 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شـ.ـەهیدبوونی دوو فەرماندەی دیاری گەلەکەمان، لیوا حسێن مەنسوور و لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی.
راشیگەیاند، “ئەوان دوو نموونەی باڵای دڵسۆزیی و ئازایەتی و ورە بەرزیی تێکۆشانی خەباتی کوردایەتین کە تاوەکو دوایین ساتی شـ.ـەهیدبوونیان لەپێناو شەکاوەیی ئاڵا پیرۆزەکەمان بە پێوەبوون و سەنگەریان چۆڵنەکرد و بەخـ.ـوێنیان بەرگرییان لە خاکی کوردستان کرد.”
سەرۆکی یەکێتی لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، “کاک شێرکۆ و کاک حسێن یادەوەرییان هەمیشە لە دڵ و ویژدانی ئێمە و یەکێتییەکان و کۆمەڵانی خەڵک بە زیندوویی دەمێنێتەوە و هەمیشە بە شانازییەوە یادیان دەکەینەوە.”