کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیا جیاکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان خۆڵبارین دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و پلەکانی گەرما نزیکدەبێت لە تۆمارکراوەکانی پێشوو.
هەروەها سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.
بۆ ئەمڕۆ شەممە، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 47 پلەی سەدییە و نزمترینیش لە سلێمانی و سۆران دەبێت کە 41 پلەی سەدی دەبێت.