گەنجێك لە حاڵەتێكی دەگمەن رزگاركرا

حاڵەتێكی دەگمەن لە گەدەی گەنجێكدا دەستنیشانكرا و لە نەشتەرگەرییەكدا لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی چارەسەری بۆ كرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، دوای گەیاندنی گەنجێکی تەمەن (21) ساڵ بە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە، بۆ دیاریکردنی حاڵەتەکەی لەلایەن پزیشکانەوە بڕیاردرا کە هەناوبینی (ناضۆر)ی گەدەی بۆ ئەنجامبدرێت.

لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری، حاڵەتەکەی دیاری دەکرێت کە بریتییە لە گیرانی گەدەی نەخۆشەکە بەهۆی بوونی مووی قژ لەناو گەدەیدا.

تەندروستیی سلێمانی ئاشكراشیكرد، بەهۆی زۆری بوونی موو نەتوانرا بەئامێری هەناوبینی هەمووی دەربهێنرێت، بۆیە بڕیاردرا لەماوەیەكی كەمدا نەشەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت و، لەلایەن بەشی ئێشکگری نەشتەرگەری لە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار دوای (3) کاتژمێر نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا و توانرا ژیانی گەنجەکە رزگار بکرێت.

بابەتی پێشتر

وابیردەکەنەوە مردوون.. تووشبووی کۆتارد چییە و نیشانەکانی چیین؟

بابەتی دواتر

کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share