عەلی حەمەساڵح دەبێتەوە بە مامۆستا

عەلی حەمەساڵح

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، نووسراوی گەڕانەوەی عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری پێشووی بۆ پیشەی مامۆستایی ئاراستەی حكومەت كردووە.

لە نووسراوێكدا كە بە ناونیشانی “گەڕانەوەی ئەندام بۆ كارەكەی پێشووی” ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی كردووە، د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و یاسا، عەلی حەمەساڵح دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ سەر كاری پێشووی كە مامۆستایی بووە.

دوای دەستلەكاركێشانەوەی لە ئەندامێتیی پەرلەمانی كوردستان لە ماوەی رابردوودا، عەلی حەمەساڵح رایگەیاندبوو، حەزدەكات بگەڕێتەوە بۆ سەر كاری پێشووی و ببێتەوە بە مامۆستا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئەو خۆڵبارینەی ئێستا هەیە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینی لەسەر تەندروستی بڵاوکردەوە و ئاشکراشیکردووە، خۆڵبارین یەکێکە لە کێشە کاریگەرەکان لەسەر تەندروستیی…
Total
0
Share