ئاگرێکی گەورە لە کەربەلا کەوتەوە و قوربانی لێکەوتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە بینایەکی کۆنی نزیک هەردوو حەرەمی کەربەلا کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش برینداربوون.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی لێچوونی غازەوە ئاگر لە بینایەکی کۆنی نزیک هەردوو حەرەمی کەربەلا کەوتووەتەوە بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش برینداربوون”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، “بریندارەکان بەهۆی دووکەڵەوە تووشی هەناسەتوندی بوون و گەیەندراوەنەتە نەخۆشخانە”.

لە ئێستادا تیمەکانی ئاگرکوژێنەرەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بەڵام نەتوانراوە بە تەواوی کۆنتڕۆڵبکرێت.

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

ئاگرەکەی چیای شێرکوژ سەریهەڵدایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بودجەی ماددەی 140 زیاددەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بودجەی ماددەی 140 لە پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا زیاد دەكرێت. دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share