د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی یاسای بودجە كە جێبەجێبكرێت و هەرێم و بەغداد پابەندبن مانگانە 900 بۆ 925 ملیار دینار لە بەغدادەوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت.
راشیگەیاند، دەبێت هەرێمی كوردستان نەوتەكەی رادەست بكات و 50%ی داهاتی نانەوتی بگەڕێتەوە بۆ حكومەتی عێراق.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی لەسەر بنەمای پشكی 12.67%ی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستانە كە لە یاسای بودجە تەرخانكراوە دەنێرێت.