دوو گولـلە کاتیۆشا لە کفری کەوتنەخوارەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە کاتی بەربانگدا دوو گولـلە کاتیۆشا ئاڕاستەی شاری کفری کراون و یەکێکیان لەناو بازاڕی کفری کەوتووەتە خوارەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد، یەکێک لە گولـلە کاتیۆشاکان لە باوەشاسوار کەوتووەتە خوارەوە و هەردوو گولـلە کاتیۆشاکە هیچ زیانێکی گیانیان لێ نەکەوتووەتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان ڕایگەیاند، ئاسایشی گەرمیان لێکۆڵینەوەی لە ڕوداوەکە دەستپێکردووە و سەرقاڵی دۆزینەوەی ئاڕاستەی هاویشتنی گولـلە کاتیۆشاکانن.

شاری کفری دەکەوێتە نێوان سنوری هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و پێشتریش وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق جەختیان لە هەماهەنگی زیاتر کردووەتەوە بۆ پاراستنی ئەو سنورانەی دەکەوێتە نێوان هەردووکیانەوە تا بۆشای ئەمنی تێیدا ڕونەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كچێك بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی زەرەنگەرێك لە ڕانیە دەستگیركرا

پۆلیسی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، كچێك دوای ئەوەی زەرەنگەرێك هەڵدەخەڵەتێنێت، لەلایەن هێزەكانیاوە دەستگیركراوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، لە بەرواری 13ی…
زیاتر ببینە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کریستیانەکان: پشتیوانی و پشتگیریی پاراستنی مافەکانتان دەکەین

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان کرد و…
Total
0
Share