جوتیار عادل: پارە لە بەردەستدا بێت و بەشی دوو مووچە بكات بەسەر فەرمانبەراندا دابەشیدەكەین

جوتیارعادل سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕێدەكەین لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەشە ‌بودجەی هەرێمی كوردستان بگات و راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەین.

لەبارەی دابەشكردنی دوو مووچەش بەسەریەكەوە جوتیارعادل وتیشی، “هەر كاتێك پارەی بەردەست هەبێت و بەشی دوو مووچە بكات ئەوا بەسەر فەرمانبەران دابەشیدەكەن”.

جەختیكردەوە ، چاوەڕواندەكەین سەرەتای هەفتەی داهاتوو یاخود لە ناوەڕاستەكەی پارەی بەشە بودجە بگاتە هەرێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە پێدانی کارەبا بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە، پێدانی كارەبای نیشتمانی بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی…
Total
0
Share