ڕێبەر ئەحمەد: بوونی پەكەكە لە شەنگال ناسەقامگیرییە بۆ ناوچەكە و پێویستە كۆتایی پێبهێنرێت

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سەردانی شاندەكەی حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی دۆسیەی ئەمنییە لە چەند ناوچەیەكدا و ئاشكرایكرد، جەخت لەجێبەجێكردنی ڕێككەوتنامەی شەنگال كرایەوە بۆ ئەم دۆخەی ئێستا چونكە هەبوونی پەكەكە ناسەقامگیریيە لە ناوچەكەیە و پێویستە كۆتایی پێبهێنرێت.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، سەردانی شاندەی عێراق بۆ هەرێم بۆ تاوتوێكردنی گرفتە ئەمنییەكان بووە و جەخت لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنامەی شەنگال كرایەوە و ئێمە وەكو هەرێمی كوردستان سكاڵا لە هیچ دادگایەك لەسەر پەكەكە لە شەنگال تۆمار ناكەین و پێویستە عێراق هەموو ڕێوشوێنێك بۆ پاراستنی هاوڵاتییان لەو ناوچانە بگرێتەبەر.

ئاماژەی بەوەشكرد، مانەوەی پەكەكە لەو ناوچانە ناسەقامگیرییە و پێویستە كۆتایی پێبهێنرێت و دەبێت عێراق ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر و ئێمەش هاوكار دەبین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: حكومەتی عێراق دەیەوێت ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دوابخات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “حكومەتی عێراق داوای وردەكاریی لیستی مووچە و میلاكات لە هەرێمی كوردستان دەكات، دەشڵێت،…
Total
0
Share