بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە موسەننا سامەڕائی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی عەزم.
لە دیدارێكدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون.
لە كۆبوونەوەكەدا هەنگاوەكانی سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی و كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا و هەردوولا هاوڕابوون كە دەستوور خاڵی یەكلاكەرەوەی كێشەكان و پارێزەری مافی هەموو گەلانی عێراق بێت.