کۆڕی شانۆی با دەقێکی بەختیار عەلی دەباتەسەر تەختەی شانۆ

شانۆیی (بێتاوانی و سزا) دەبێتە نوێترین بەرهەمی کۆڕی شانۆی با و بڕیارە لەمساڵدا ئەنجامبدرێت، کە دەقەکەی لەلایەن بەختیار عەلی نووسەری ناوداری کوردەوە نووسراوە.

رێژەن جەمال، دەرهێنەری شانۆییەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بۆ دۆزەخ ئەی بێ گوناهان” یەکەم دەقی شانۆیی بەختیار عەلی-یە و بۆ یەکەمجار لەلایەن کۆڕی شانۆی با-وە دەخرێتەسەر شانۆ بە ناونیشانی “بێتاوانی و سزا”.

وتیشی، “بێتاوانی و سزا لە قۆناغی ئامادەکاریدایە بۆ نمایش و، بڕیارە لە مانگی نۆی ئەمساڵ لە شاری سلێمانی دەست بە نمایشکردن بکات، ئەوەش دووەم بەرهەمی شانۆیی گروپی کۆڕی شانۆی با-یە کە لەمساڵدا نمایشبکرێت.

ئەم بەرهەمە بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بە هاوکاری پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی نمایشدەکرێت.

لەبارەی چیرۆکی شانۆییەکە، رێژەن جەمال ئەوەی خستەڕوو، “مستەفا، فەرمانبەرێکی ئاساییە، لە کاتێکدا لە دەوامی رۆژانەی خۆی دێتەدەرێ، لەلایەن دەزگایەکەوە دەگیرێت و دەبرێتە زیندان. کاتێكیش مستەفا پرسیار دەکات ئاخۆ لەسەر ئەوە گیراوە کە تاوانبارە؟ بەرپرسانی دەزگاکە بۆی رووندەکەنەوە ئەو لەسەر بێتاوانی گیراوە.. هیچ هاوڵاتییەك نابێت هەست بە بێتاوانیی بکات، بۆیە مستەفا ناچاردەکرێت تاوانێك بۆ خۆی بدۆزێتەوە، هەر خۆیشی شایەت بۆ تاوانەکەی پەیدابکات، لەکۆتایشدا هەر خۆی جۆری سزاکەی دیاری بکات”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ موسەننا سامەڕائی كۆبووەوە

بابەتی دواتر

جەبار گۆران: دڵەڕاوكێی هاوڵاتییان و رووكردنە كڕینی دۆلار نرخەكەی بەرزكردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share