موقتەدا سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی كرد دەستلەكاركێشانەوەكەیان پێشكەشی پەرلەمان بكەن

موقتەدا سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی كرد دەستلەكاركێشانەوەكەیان پێشكەشی پەرلەمان بكەن.
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكەی كرد دەستلەكاركێشانەوەكەیان پێشكەشی دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكەن و ڕاشیگەیاند، “ئەم هەنگاوە قوربانیدانە لەپێناو گەل و نیشتمان ڕزگاركردنیان لە چارەنووسێكی نادیار”.
موقتەدا سەدر، سوپاسی هاوپەیمانەكانی لە هاوپەیمانیی ڕزگاری نیشتمانی و جەعفەر سەدر كرد كە كاندیدی كردبوو بۆ سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق.
لەپەیامەكەیدا موقتەدا سەدر هاوپەیمانەكانی بە خۆڕاگر ناودەبات.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد دەستلەكاركێشانەوە بنووسن و ڕۆژی هەینی سەرجەم پەرلەمانتارانی لە حەنانە دەستلەكاركێشانەوەیان واژوو كرد.

هاوكات محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی فراكسیۆنی سەدری پەسەندكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بەردەوامە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیا خشتەی گەشتەکانیان لە شەوەوە بۆ…
Total
0
Share