بۆ یەكەمینجار شانۆنامەیەكی بەختیار عەلی لە كوردستان نمایشدەكرێت

شانۆنامەی (میوانێك لەسەر زەمینی دوورەوە) لە نووسینی بەختیار عەلی لەلایەن راڤیار نەوزاد دەرهێنانی بۆ دەكرێت لەژێر ناوی (میوانێكی دوور).

باهۆز نەسرەدین بەرهەمهێنەری شانۆییەكەیە رایگەیاند، چەندین ئەكتەری بە ئەزموون و گەنجی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان نواندن دەكەن لە شانۆییەكە و لە ئێستادا سەرقاڵی پڕۆڤەن.

بڕیارە لە پایزی ئەمساڵدا لە شاری سلێمانییەوە نمایشی شانۆییەكە دەستپێبكات و دواتر لە شارەكانی دیكەش نمایشبكرێت.

شانۆییەكە بەرھەمی مێترۆنۆم پرۆداكشنە، بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی و پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی و گروپی بۆ شانۆ بەرهەمدەهێنرێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریكرد لە رێوڕەسمی ماتەمینیی حسەینییە

بابەتی دواتر

لە یادی دامەزراندنیدا، قوباد تاڵەبانی سەردانی مەكۆی سەرەكیی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ مووچە دابەشدەكرێت

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی مووچەی چەند وەزارەتێك دابەشدەكرێت و بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچە…
Total
0
Share