پۆلیسی سلێمانی ئاماری دەستبەسەرداگرتنی چەک و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بڵاودەکاتەوە

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لە درێژەی هەوڵەکانیان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و چەکیان دەستبەسەرداگرتووە.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، “لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەماوەی دوو ڕۆژی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و چەكی بێمۆڵەت، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی، توانییان دەستبگرن بەسەر ژمارەیەك چەك و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتادا”.

بەپێی ئامارەکەی پۆلیسی سلێمانی، لە ماوەی دوو ڕۆژدا 11 چەك لە جۆری (2 كڵاشینكۆف، 9 دەمانچە) ، 7 ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا ،150 لەزگە و پەردەی ڕەش، بڕێك دەرمانی ڕێگەپێنەدراو دەستی بەسەرداگیراوە.

هاوکات پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکردووە، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و چەكی بێمۆڵەت و لێپێچینەوەی یاسایی لەو شۆفێرانەی لەزگە و پەردەی جامڕەش بەكاردەهێنن، بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانان: سەرژمێری بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدەدەین

وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند، عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە سەرژمێریی گشتیدا جێبەجێدەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەکی…
زیاتر ببینە

عەبدولواحید محەمەد: داوامانكردووە زەوی و یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دابینبكرێت

لە ڕۆژی جیهانیی مامۆستایاندا، ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان داوای دابینكردنی زەوی و یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دەكات، بەرپرسێكی…
Total
0
Share