سلێمانی.. ئاماری منداڵانی لەدایكبووی مانگی ڕابردوو بڵاوكرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 981 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون كە 528 منداڵیان كوڕبوون و 453 منداڵیان كچ بوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری پێنج هەزار و 415 نەخۆش سەردانیان كردووە و لەو ژمارەیەش هەزار و 730 نەخۆش داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 981 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 528 منداڵیان كوڕ بوون و 453 منداڵیان كچ بوون كە 539 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و ئەوانی دیكە لەڕێگەی نەشتەرگەرییەوە لەدایكبوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 650 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵكراون و 22 حاڵەتی لەدایكبوونی دوانە چوار حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە 59 لەبارچوون هەبوون و هەزار و 239 سۆنەریش گیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونكردنەوەیەك لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتییەوە

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی تەندروستیی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە. نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتیی…
Total
0
Share