بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ فایەق زێدان کۆبووەوە

ئەمشەو بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق.

ئەمشەو بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق و  لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەبارەی بەهێزکردنی دەسەڵاتی دادوەری، سەربەخۆیی دادگاکان و چەسپاندنی یاسا کرا و جەخت لە پابەندبوون بە یاسا کارپێکراوەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی مافەکانی سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی وڵات.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا پشتیوانیکردن لە هەوڵە نیشتمانییەکان لەپێناو سەرخستنی بەرنامەی چاکسازی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

هاوکات بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “هەموو هەوڵێکمان لەپێناو کۆتاییهاتنی کێشەکان و تێپەڕاندنی بەربەستەکانە”.

داواشیکرد، “چیتر ژیانی خەڵک نەکرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان و ئەنجومەنی باڵای دادوەری رۆڵی خۆی بگێڕێت لە پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و شایستە داراییەکانی هەرێم کە پرسێکی تەواو دەستوورییە و لە چێوەی بودجەی گشتیدا دیاریکراوە”.

بابەتی پێشتر

كاروان یاروەیس: كۆششە سیاسییەكانی سەرۆك بافڵ هاندەر دەبێت بۆ ناردنی مووچە و چارەسەری گرفتەكان

بابەتی دواتر

ریزبەندی زانکۆکانی هەرێم راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: بەهای دۆلار دادەبەزێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە، “بەهای…
Total
0
Share