پیاوێک لەبری قەرز کچێکی منداڵ وەردەگرێت و هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات

باوكی لەبری قەرز كچەكەی خۆی پێشكەشكردووە

پیاوێکی تەمەن 40 ساڵی دانیشتووی ناحیەی هەریر، لەبری قەرز کچێکی تەمەن 13 ساڵانی قەرزارەكە وەردەگرێت و هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات.

کەسێکی نزیکی پیاوەکە ئەمڕۆ شەممە 28ی تشرینی دووەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، دوای ئەوەی کەسێک بە بڕی پێنج ملیۆن دینار قەرزداری ئەو پیاوە دەبێت و ناتوانێت قەرزەکەی بداتەوە، بەناچاری کچێکی خۆی لەبری قەرزەکە پێشکەش كردووە و پیاوەکەش هاوسەرگیری لەگەڵ كردووە و دوێنێ گواستویەتییەوە.

وتیشی، “ئەو كچە هاوسەری سێیەمیەتی و پێشوتر پیاوەكە لەگەڵ ژنێكی عەرەب و یەكێكی دیكەی کورد هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی چەند منداڵێکە”.

پیاوەكە ناوی (م. ن. ڕ)ەو تەمەنی 40 ساڵە و پێشمەرگەیە و دانیشتووی ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوەیە.

ڕوداوەكە كاردانەوە و ناڕەزایەتی بەشێك لە چالاكوانانی لێكەوتەوە و لە بەیاننامەیەكدا كە ئاراستەی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت و پەرلەمان كراوە داوادەكەن “ڕێگا لەم هاوسەرگیرییە نایاساییە و هاوشێوەکانی بگرن و مافی ئەم منداڵە بەزوترین کات بگەڕێندرێتەوە”.

بەیاننامەكە كە لەلایەن ژمارەیەك لە ڕێكخراوەكان و نوسەر و ڕۆژنامەنوس و چالاكوانەوە واژۆكراوە تیاشیدا داواكراوە، ئەوانەی ئەم کارەیان دەرهەق بە منداڵەکە کردووە “بەتوندترین شێوە سزابدرێن بۆ ئەوەی جارێکی تر مافی منداڵ و ئافرەت پێشێل نەکرێت و ڕوداوی وا ڕونەداتەوە”.

بابەتی پێشتر

بەغداد ڕێگری لەو بارانە دەكات كە لە هەرێمەوە بەرەو خوارووی عێراق دەچن

بابەتی دواتر

حكومەتی بەریتانیا بەبێ بەرامبەر ڤیتامین دی بەسەر هاوڵاتییەكانیدا دابەش دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانى له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى خوێندكاره‌كه‌ى به‌رده‌م زانكۆی سلێمانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ڕووداوه‌ هاتوچۆكه‌ى به‌رده‌م زانكۆی سلێمانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كچه‌ خوێندكارێك گیانیله‌ده‌ستدا و ده‌ڵێت،…
Total
0
Share