هاتوچۆی هەولێر: پێشبڕکێیەکی ئۆتۆمبێلمان هەڵوەشاندووەتەوە لەسەر پێنج هەزار دۆلار بووە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، بڕیاربووە چەند گەنجێک لە شەقامی 150 مەتری پێشبڕکێیەکی ئۆتۆمبێل بکەن و ئەگەر ڕێگای لێنەگیرایە ئەوا کارەسات دەکەوتەوە.

هاتوچۆی هەولێر لەسەر ئەو حاڵەتە دەڵێت، “دەستخۆشی لە هەموو هێزە ئەمنییەکان، پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان، مەفرەزەکانی قایمقامیەت، مەفرەزەکانی هاتوچۆ و پۆلیسی فریاکەوتن دەکەین، کە شەوی ڕابردوو ڕێگربوون لە ئەنجامدانی پێشبڕکێیەکی ئۆتۆمبێل لە شەقامی 150 مەتری، کە ئەگەری هەبوو لەکاتی ئەنجامدانیدا ببووایەتەهۆی سووتانی جەرگی چەند دایکێک و کارەسات دروستبووایە”.

هاتوچۆی هەولێر داوادەكات گلەییان لێنەکرێت کە بۆچی ڕێگا لەو گەنجانە دەگرن، چونکە پێشبڕکێکە لەسەر پێنج هەزار دۆلار بووە.

May be an image of 2 people and car

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی تەواوبوونی دەوامەوە ئازادكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دەكەوێتە دوای جەژن

داواكاری گشتیی هەرێم، ڕەزامەندی لەبارەی ئازادكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دەربڕی، بەڵام بەهۆی تەواوبوونی دەوامەوە ئازادكردنیان دەكەوێتە دوای جەژن.…
زیاتر ببینە

کەشناسێک: لە ڕۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانمان دەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی پێنجشەممە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین ڕوو دەکاتە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان. پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای…
Total
0
Share