زانیارییەك لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

پەرلەمانتارێكی كورد رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم قبوڵی نییە 18ی هەموو مانگێك مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق مووچە وەربگرن.

جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە 19ی ئەم مانگە لەمیانەی دانیشتنێكی تایبەتدا لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانم پرسی بۆچی لەگەڵ موچەی فەرمانبەرانی عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش نانێریت؟

كۆچەر لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا وتیشی، لە وەڵامدا سودانی وتی ‘حكومەتی هەرێم قبوڵی نییە لە 18ی هەموو مانگێك لەگەڵ موچەی فەرمانبەرانی عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بخەمە سەر هەژماری فەرمانبەران’.

لە زاری سودانی ئەوەشی وت، هەرێم داوایكردووە بودجەی هەرێم بە یەك پاكێج مانگانە بنێرن، تا دواتر حكومەتی هەرێم خۆی پارەكە دابەشبكات.

وتەی ئەو پەرلەمانتارە لەكاتێكدایە لەگەڵ نزیكبوونەوەی مانگی تەمموز لە كۆتاییەكانی، هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی حوزەیرانی رابردوویان وەرنەگرتووە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ دۆستەکانمان دەتوانین وڵات بەرەو خۆشگوزەرانی ئاراستە بکەین

بابەتی دواتر

وتەبێژی بەنزیخانەكان: بەنزین گران و غاز هەرزان بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی بەردەستە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەئێستادا ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی لەهەموو مەڵبەندە تەندروستیەکانی پارێزگای سلێمانی بەردەستە. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،…
Total
0
Share