وتەبێژی بەنزیخانەكان: بەنزین گران و غاز هەرزان بوو

نرخی جۆرە جیاوازەكانی بەنزین گران بوون و وتەبێژی بەنزیخانەكان هۆكارەكانی ئاشكرادەكات و دەشڵێت، لەهەمان كاتدا غاز هەرزان بووە.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەنزین لە هەریەك لە جۆرەكانی نۆرماڵ و سوپەر بۆ هەر لیترێك 50 دینار و موحەسەن 25 دیناری چووەتەسەر.

لەبارەی هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخەكەشی وتی، زیاد لە 20 رۆژە كەمی سووتەمەنی لەناو شاری سلێمانی هەیە، بەهۆی ئەوەی پشكەكانی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم، كە بە 750 دینار بوو، بڕدراوە و نەماوە.

ئەوەشی وت، “بەشێك لە پاڵاوگەكانی وەك كەڵەك، بێجی و ئۆنێكس شەت داون بوون. ئەمانەش وایكرد بەنزین لە بازاڕی بازرگانیدا كەمببێتەوە و خواست لەسەری زیاد بكات”.

وتەبێژی بەنزینخانەكان باسی لەوەشكرد، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی بۆرسەی جیهانیش، سەرجەمیان پێكەوە لەماوەیەكی دیاریكراودا كۆبوونەوە و پێكەوە بوونەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین.

لەگەڵ ئەوەشدا روونیكردەوە، غازی (LPG) بە پێچەوانەی بەنزینەوە نرخەكەی لە 450 بۆ 425 دابەزی، كە هۆكارەكەی ئەوەیە لە ناوخۆدا بەردەستە و رۆژانە لە كۆرمۆرەوە بە بڕێكی زۆر رەوانەی بازاڕ دەكرێت.

بابەتی پێشتر

زانیارییەك لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

كاروان یاروەیس: كۆششە سیاسییەكانی سەرۆك بافڵ هاندەر دەبێت بۆ ناردنی مووچە و چارەسەری گرفتەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێندكاران و لاوان رۆحی ئەم كۆمەڵگەیەن و هەموو گۆڕانكاری و پێشكەوتنێك لەسەر دەستی ئەوان دێتەدی

لە یادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، هەمیشە پێمانوابووە خوێندكاران و…
Total
0
Share