بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە وەزیری دادی نیوزلەندا دەستبەرداری پۆستەکەی بوو

دوای چەند کاتژمێرێک لە رووداوێکی هاتوچۆ وەزیری دادی نیوزلەندا دەستی لەکارکێشایەوە.

کیری ئالان وەزیری دادی نیوزلەندا شەوی رابردوو تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو، لەدوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەرکەوت لەژێر کاریگەری خواردنەوەی کهولی و بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی هاتوچۆ تووشی رووداوەکە بووە.

کیری لەلایەن پۆلیسی وڵاتەکەیەوە تۆمەتبارکراوە بە بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانیان هەر بۆیە لەدوای رووداوەکە راستەوخۆ دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە.

ئەو وەزیرەی نیوزلەندا بۆ رۆژنامەنووسان وتی، ناکرێت من وەزیری داد بم و بە پێشێلکردنی یاساکان تۆمەتباربکرێم بۆیە دەستبەرداری پۆستەکەم دەبم.

 

 

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە ماددەیەکی ژەهراوی دەدرێت کە لە تیک تۆکدا بانگەشە بۆ سوودەکانی دەکرێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی لە کۆبوونەوەدان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. پیاوێک لە چین دەکرێتە کیسی تەرمەوە لەکاتی بەخاکسپاردنیدا دەردەکەوێت زیندووە

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هاوڵاتییانی شەنگەهایی چینەوە بڵاودەکرێتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت تیمی بەخاکسپاردنی تووشبووانی کۆرۆنا لەکاتی…
Total
0
Share