بایدن: ئەگەر چین مەترسیمان بۆ دروستبکات بە توندی وەڵامی دەدەینەوە

لە یەکەم وتاریدا لە دانیشتنی هاوبەشی کۆنگرێسی ئەمریکا لە دوای سەرکەوتنی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیکردەوە وڵاتەکەی وەڵامی هەر هەڕەشەیەکی چینی دەداتەوە.

ناوبراو لە وتارەکەیدا لە ڕۆژی چوارشەممەدا وتی، ئەگەر چین هەڕەشە لە ئەمریکا بکات، ئەوا وەڵامی دەدەینەوە و وڵاتەکەمان دەپارێزین.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە پەکین هیچ هەڵەیەک نەکات وەک هەفتەی ڕابردوو ڕوونمان کردەوە، ئەگەر سەروەریمان بکەوێتە مەترسییەوە، ئێمە هەموو کارێک دەکەین بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان و ئەوەشمان کردووە”.

هه ڕوه ها جه ختی له وه کرده وه که بردنه وه ی کێبڕکێ له گه ڵ چین ده بێت هه موو ئەمریکییەکان یه کبخات (ئاماژه به پارته کۆماری و دیموکراته کان).

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە هەموو جیهاندا رووبەڕووی تەحەدای جددی دەبینەوە، بەڵام لە دوو ساڵی رابردوودا سیستمە دیموکراسییەکان بەهێزتر بوون و ڕژێمە تاکڕەوەکان لاوازتر بوون.”

جەختی لەوە کردەوە کە “وڵاتەکە لە بەهێزترین پێگەدایە لە ماوەی دەیان ساڵدا بۆ ئەوەی رکابەریی چین یان هەر لایەنێکی دیکە بکات لە سەرانسەری جیهاندا”.

بەڵام لە هەمان کاتدا پابەندبوونی خۆی دەربڕی بە کارکردن لەگەڵ چین لە هەر شوێنێک کە بتوانرێت بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و سوودگەیاندن بە جیهان.

بابەتی پێشتر

دەستپاکیی عێراق: پەرلەمانتارێک نیو ملیۆن دۆلاری بۆ دامەزراندنی دوو کەس وەرگرتووە

بابەتی دواتر

تەقینەوەی دەریاچە بەستووەکان هەڕەشە لە ژیانی 15 ملیۆن کەس دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share