پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى، پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بە بەراورد بەتۆمارکراوەکانى دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.

سەبارەت بە بەرزترین پلەکانی گەرما کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکرد، “لە هەولێر 45، سلێمانی 42، دهۆک 43، کەرکوک 47، هەڵەبجە 45، زاخۆ 45، سۆران 43 و گەرمیان 47 پلەی سەدی دەبێت”.

 

بابەتی پێشتر

نرخی برنج دەگاتە ئاستێکی پێوانەیی

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی هەرێم: داهاتی ناوخۆ بەشی دابەشکردنی مووچە ناکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share