پۆلیسی دارستان هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی دەیانەوێت ڕاوبکەن

پۆلسی دارستان و ژینگەی هەرێم هۆشداریی دەداتە ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەفربارین بقۆزنەوە بۆ ڕاوکردن و دەڵێت، “هەر کەسێک ڕاوبکات بە بڕی یەک ملیۆن تا شەش ملیۆن دینار سزا دەدرێت”.

پۆلیسی داراستان و ژینگەی هەرێم لە هۆشدارییەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، “لە حاڵەتی کەوتنی بەفرێکی زۆر باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان بەهۆی دەستنەکەوتنی خۆراک لە ماڵان و ئاوەدانی نزیکدەبنەوە، بۆیە هیوادارین کەس ڕاویان نەکات، هەر کەسێکیش ڕاوبکات سزادەدرێت”.

هۆشدارییەکە ئەوەی ئاشکراکردووە، کە لە ناوچەی سیدەکان حاڵەتی ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان زیاتربووە و پۆلیس چاودێریی ئەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت ڕاوبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: بۆ بڕیاری ئازادكردنی مەرجدار چاوەڕوانی ئەنجومەنی دادوەری دەكەین

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە بابەتی ئازادكردنی مەرجدار ڕایگەیاندووە، “جێبەجێكردنی بڕیاری ئازادكردنی مەرجدار لەئەستۆی…
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: هەوڵدەدەین فێستیڤاڵێکی هاوشێوەی هەنار بۆ هەنجیر بکەین

پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، هەوڵدەدەین فێستیڤاڵێکی هاوشێوەی هەنار بۆ هەنجیر بکەین. نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا…
زیاتر ببینە

بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکان پشووی زانکۆی سلێمانی درێژکرایەوە

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکانی ‏زانکۆ، پێنج ڕۆژ پشووی سەری ساڵ درێژدەکرێتەوە.‏ لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی زانکۆی…
Total
0
Share