لە دژی سزادانی شێروان شێروانی سبەی لە سلێمانی خۆپیشاندانە

بەپێی بانگهێشتنامەیەك كە وێنەیەكی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، بۆ سەرجەم رۆژنامەنووسان و میدیاكان لەسەر ناوی 150 دەزگای میدیایی و رۆژنامەنووس بانگهێشتكراون، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لە ماڵی سندی شاری سلێمانی لە دژی ئەو ستەم و پێشلكارییەی دەسەڵات بەڕێوەدەچێت كە بەناوی یاساوە بەرامبەر شێروان شێروانی ئەنجامدراوە.

هاوكات لە بانگهێشتنامەیەكی دیكەدا هاتووە، “بەرگرییكردن لە شێروان شێروانی و هاوڕێكانی بەرگرییە لە سبەینێیەكی ئازادتر دژ بەو زوڵم و ناحەقییەی بەرامبەر رۆژنامەنووس شێروان شێروانی ئەنجامدراوە و سبەی كاتژمێر 6ی ئێوارە لەبەردەم باخی گشتی لە سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێـت.

بابەتی پێشتر

د. جەمال كۆچەر: بە دەركردنی رێنمایی و كاركردن بە یاسای بودجە بەهای دۆلار دادەبەزێت

بابەتی دواتر

زانیاریی لەبارەی ئامادەكردنی دوو لیستی مووچە بڵاودەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندنی باڵا: بە بەڵگەوە داوای خەرجکردنی دەرماڵەمان کردووە و وەزارەتی دارایی هۆکاری خەرجنەکردنی بووە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە پرسی خەرجنەکردنی ‏دەرماڵەی خوێندکاران وەڵامی وەزارەتی دارایی دەداتەوە و ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share