بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات گەر کاری گرنگیان نەبێت تا ئەمشەو شەقامی یەکتربڕی باخی بەختیاری لە سایدی هاتن بەرەو ناوشار بەکارنەهێنن بەهۆی قیرتاوکردنییەوە.
بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “پاش ئەوەی شەوی رابردوو لە پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری بە ئاراستەی ناوشار کاری بڕین(قشت)کردن بۆ بەشێک لە قیری شەقامە جێگرەوەکە ئەنجامدرا، ئەمڕۆ پڕۆسەی قیرتاوکردنەوەی ئەو شەقامە دەستپێدەکاتەوە بە مەبەستی لیڤڵکردنی قیری سەرجەم شەقامەکە وەک یەک”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا بەهۆی کارکردنەوە ئاراستەی هاتن بۆ ناوشار بووەتە یەک لەین و جەنجاڵی هاتووچۆ دروست بووە لەو شوێنەدا”.
داوایشیکرد، “شۆفێران تا کاتژمێر 10:00 ی ئەمشەو گەر کارێکی گرنگیان نەبێت ئەو شەقامە بەکارنەهێنن و لە دوای ئەو کاتەوە و نوێکردنەوەی قیرەکە شەقامە جێگرەوەکە بە سێ لەین دووبارە کراوە دەبێت بە رووی شۆفێراندا”.