کۆمپانیای ئێریکسۆنی سویدی دەڵێت کارەکانمان لە عێراق راگیراوە و عێراقیش رەتیدەکاتەوە

فەرهاد عەلائەدین راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رەتیدەکاتەوە کە کارەکانی کۆمپانیای پەیوەندییەکان “ئێریکسۆن” کە کۆمپانیایەکی سویدییە راگیرابن، بەڵام کۆمپانیاکە هەواڵەکان لەوبارەیەوە پشتڕاستدەکەنەوە.

بەپێی لێدوانی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، تا ئێستا کارەکانی کۆمپانیای “ئێریکسۆن” هیچ کێشەیەکی نییە و بەردەوامە، عێراق رێز لە هەموو رێککەوتنەکان دەگرێت کە پێشتر ئەنجامدراون.

لەلایەکی دیکەوە، کۆمپانیای ئێریکسۆنی سویدی جەختدەکاتەوە لەوەی کارەکانی فەرمانبەرانی کۆمپانیاکەیان لە عێراق راگیراون و ئێستا بەدواداچوون بۆ کاریگەری و زیانەکانی راگیرانی کارەکانیان دەکەن.

هەر ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە کە کارەکانی کۆمپانیای ئێریکسۆنی سویدی لە عێراق راگیراون.

ئەمەش دوای ئەو ئاڵۆزییانە دێت کە لەنێوان عێراق و سویددا دروستبوون بەهۆی کاردانەوەی کارەکانی سەلوان مۆمیکا لە وڵاتی سوید، پێشتر عێراق باڵیۆزخانەکەی لە سوید داخست و سویدیش سەرجەم دیپلۆمات و کارەکانی نوێنەرایەتییەکانی لە بەغدادەوە گواستەوە بۆ ستۆکهۆڵم.

بابەتی پێشتر

کارەبای سلێمانی چەند سیتییەک ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

کەمبوونەوەی ئاوی دەریاچەی حەمرین بەجۆرێکە لە 15 ساڵی رابردوودا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوردەكردنی تەماتە قەدەغەكرا

ماوەی چەند رۆژێكە هاوردەكردنی تەماتە قەدەغەكراوە و ئەوەش بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەكەی لە بەشێك لە شارەكانی عێراق. بڕیاری قەدەغەكردنی…
Total
0
Share