كۆرۆنا.. لە عێراقیش توشبوونی ڕۆژانەی پێوانەیی تۆماركرا

دوای هەرێمی كوردستان، لە عێراقیش بەرزترین ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا، زیاتر لە 12 هەزار كەس توشبوون، لە 24 كاتژمێریشدا زیاتر لە 86 هەزار كەس ڤاكسینیان وەرگرتووە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری ڕۆژانەی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، 12 هەزار و 180 توشبووی نوێ تۆماركراون، كە بەرزترینە تا ئێستا تۆماركرابێت، 60 توشبووش گیانیان لەدەستداوە، لە بەرامبەردا 9 هەزار و 966 توشبوو چاكبوونەتەوە.

هەر بەپێی ئامارەكانی تەندروستیی عێراق، 86 هەزار و 531 كەس لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ڤاكسینیان وەرگرتووە و كۆی ژمارەی ئەوانەی خۆیان ڤاكسین كردووە لە تەواوی عێراقدا گەیشتووەتە یەك ملیۆن و 391 هەزار و 523 كەس.

تا ئێستا لە عێراق یەك ملیۆن و 564 هەزار و 828 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، یەك ملیۆن و 420 هەزار و 995 توشبوو چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە زیاتر لە 90%ی توشبووان، 18 هەزار و 347 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق چاوی لە وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەكانە بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردن

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بانگهێشتنامەی ئاڕاستەی 75 باڵیۆزخانە و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کردووە، بەمەبەستی چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، كە بڕیاری مانكی…
Total
0
Share