هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی خوێندکاران خەرجدەکرێت

نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران بڵاویکردەوە، هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی مانگێکی خوێندکاران دابەشدەکرێت.

نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، “خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە کە پشت بەست بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بەھۆی زۆری بڕی پارەی داواکراوەوە تەنھا رێکاری کارگێڕی و ژمێریاری ماوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەک بەڵێنمان پێدراوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە لە پاش گەڕانەوەی رەزامەندی خەرجکردنی پارەی تەرخانکراو لە ھەفتەی داھاتوو بە ھاوکاری بانکی ناوەندی ھەرێم/ لقی سلێمانی راستەوخۆ دەرماڵەی مانگێک خەرجدەکرێت وپاشان مانگانە دەرماڵەکە بەردەوام دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەوەی لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران دەوترێت تەنها هەوڵە و بڕیاری…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵبارین بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵباریندا بڵاودەکاتەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندبن تاوەکو…
Total
0
Share