نرخی گۆشتی سوور زیاتر بەرزبووەوە

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، نرخی گۆشتی سوور زیاتر بەرزبووەتەوە و هەزار دیناری دیکە چووەتە سەر نرخی پێشووی.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا سۆران غەفور بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی وتی، “ئێستا نرخی یەک کیلۆ گۆشتی سوور لەنێوان 19 بۆ 19 هەزار و 500 دیناردایە و هەزار بۆ هەزار و 500 دینار نرخەکەی بەرزبووەتەوە”.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی، تەنها دوو جۆری ئاژەڵ گۆشتەکانیان گرانبووە، ئەوانیش گۆشتی بەرخ و گوێرەکەیە.

هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئێستا نرخی ئەو دوو جۆرە گۆشتە بە زیندوویی بەرزبووەتەوە، چونکە رێگری لە هاوردەکردنی ئەو گۆشتانە دەدرێت لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە، هەروەها هۆکارێکی دیکەی ئەوەیە ئەو دوو ئاژەڵە کەمبوونەتەوە بەهۆی ئەوەی ئێستا وەرزی زاوزێیە.

سەبارەت بە ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخەکەی باسی لەوەکرد کە پێشبینی دەکەن نرخەکەی زیاتر بەرزببێتەوە و یەک کیلۆی بگاتە 20 هەزار دینار.

بابەتی پێشتر

یەكێتی پۆستێكی باڵای نوێ لە بەغداد وەردەگرێت

بابەتی دواتر

180 هەزار دۆلار لە پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل دزرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share