ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەكاتی داخستنی بازاڕدا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی بەخۆوە بینی و بەهای 100 دۆلار بە 150 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
لە كاتێكدا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار گەیشتە 151 هەزار و 500 دینار.
شەوی رابردوو ئەمریكا سزای بەسەر 14 بانكی ئەمریكادا سەپاند و ئەوەش وایكرد بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبوونەوە بەخۆوە بینی، هەرچەندە حكومەتی عێراق چەند رێوشوێنێكیشی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار گرتەبەر.